2009-09-14
کۆمه‌ڵه‌ی زاڕۆکپه‌روه‌رانی کوردستان- نۆروێژ
ئه‌م کۆمه‌ڵه‌یه له ساڵی ٢٠٠٦دا به پێشنیاری به‌ڕێز کاک جه‌حفه‌ری تیکانته‌په له نۆروێژ دامه‌زراوه.
ئێستا ئه‌رکی ئه‌م به‌شه له کۆمه‌ڵه‌ی زاڕۆکپه‌روه‌رانی کورد له‌سه‌ر شانی ئه‌م دو که‌سه‌یه:
١ - فروزان که‌ریمیزاد
٢ - خالید ره‌شیدپور
تا ئێستا واته مانگی ٩ ی ئه‌مساڵ( ٢٠٠٩) ١٨ پشتیوانمان هه‌یه که ٢٠ مناڵیان داڵده داوه
له مانگی ٧ دا ١١٤٠٠ کرۆنی نۆروێژ که به حسابی ئه‌و کاته کردیه ١۶۹٨۶۰۰ بۆ ١٩ منداڵ له جێیه‌ک و ١٢٠٠ کرۆنی نوروێژ که به‌حسابی ئه‌و کاته کردیه ١٧٨٨٠٠ بۆ ٢ مناڵی تر له جێیه‌کی دیکه(بۆ شه‌ش مانگ) نێردرایه‌وه.
که هه‌ر مناڵه‌و مانگانه نزیکه‌ی ١٥٠٠٠ تمه‌نی به‌ده‌ست گه‌یشتوه که ئه‌م رێژه‌یه له ساڵی داهاتودا یه‌ک ونیو به‌رابه‌ر زیاد ده‌کات )هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه له حاله‌تێکدایه که هه‌مو پشتیوانه‌کان مانگانه‌ی خۆیان به به‌رده‌وامی وبه رێک‌وپێکی بده‌ن، چون به‌داخه‌وه چه‌ند که‌سێک هه‌ن که له‌م باره‌وه که‌مته‌رخه‌من و یارمه‌تییه‌کان به به‌رده‌وامی به ده‌ستمان ناگات، که ئه‌م هه‌له به ده‌رفه‌ت ده‌زانین تا لێره‌وه تکایان لێ بکه‌ین که له‌م باره‌وه زیاتر هاوکاریمان بکه‌ن با ئێمه‌ش شه‌رمه‌زاری ئه‌و منداڵه چاوه‌ڕوانانه نه‌بین(.
هه‌نوکه‌ش ٦٣٦٩ کڕۆن له حسابی مناڵه‌کاندا هه‌یه.
شایانی باسه که ئه‌م یارمه‌تییانه له رێگه‌ی کسانی دڵسۆز و جێ متمانه راسته‌وخۆ ئه‌گاته ده‌ست مناڵه‌کان و هه‌رله رێگه‌ی ئه‌م که‌سانه‌شه‌وه نامه، وێنه‌ی مناڵه‌کان، ئه‌نجامی ئمتحانه‌کانیان و هه‌ندێ نه‌قاشی که مناڵه‌کان خۆیان به دیاری بۆ پشتیوانه‌کانی خۆیانی ئه‌کێشن به‌ده‌ست ئێمه ئه‌گات و ئێمه‌ش ئه‌یگه‌ێنینه ده‌ست پشتیوانه‌کان.
له ساڵی ٢٠٠٨ دا فروزان له نێوان سه‌ردانه‌که‌ی دا بۆ کوردستان سه‌ردانی یه‌ک یه‌کی مناڵه‌کانی کرد و له نزیکه‌وه هه‌مویانی به‌سه‌ر کرده‌وه و هه‌ندێ دیاری و پوڵ که سه‌ره‌ڕای مانگانه که له‌لایه‌ن پشتیوانه‌کانه‌وه ناردرابوو راسته‌وخۆ پێشکه‌شی مناڵه‌کانی کرد‌و ته‌نانه‌ت فیلمێکی راپۆرته هه‌واڵێشی وه‌ک دیاری له‌لایه‌ن منداڵه‌کانه‌و بۆ پشتیوانه‌کان هێناوه.
بۆ یارمه‌تیدانی کۆمه‌ڵه‌ی زاڕۆکپه‌روه‌ران له نۆروێژ ده‌توانن له گه‌ڵ فروزان به‌م شومارانه‌وه‌په‌یوه‌ندی بگرن
موبایل: ٩٧١١٥٩٩٦ - ٠٠٤٧
ماڵه‌وه: ٦٩٥١٠٧٥٢ - ٠٠٤٧
frozan70@yahoo.no : ئیمایل
پرۆتۆكۆلی
كۆنگره‌ی دووهه‌می كۆمه‌ڵه‌ی زارۆكپه‌روه‌رانی كوردستان
لجنه‌ی كارگێری
------------------------------------------------------------------------
کۆنگره‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی زارۆكپه‌روه‌رانی كوردستان
رۆژی 01
ئاپریلـی 4002 كاتژمێری 14.00 - 18.00 ئه‌وه‌لین كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی زارۆك
په‌روه‌رانی كوردستان له شاری Örebro له وڵاتی سوئێد له هۆڵی Hagagorden به
به‌شداری ئه‌ندامان و نوێنه‌رانی پێكهات. دوای په‌سه‌ند كردنی رۆژه‌و، له
لایه‌ن به‌شداران و هه‌ڵبژاردنی دیوان به شێوه‌ی خواره‌وه .كاره‌كان
ده‌ستپێكران.
به‌خێرهێنانی
به‌شدارانی كۆنگره له‌لایه‌ن مامۆستا عومه‌ر عه‌سری وه.
خوێندنه‌وه‌ی راپورتی چالاكیه‌كانی رابردو له لایه‌ن
جه‌عفه‌ر تیكانته‌په‌وه، دوای هه‌ڵسه‌نگاندن و پرسیار و وڵام و پێشنیار،
راپۆرته‌كه به تێكرایی په‌سه ند كرا.
پروفیسۆر ئه‌ڵماس حیشمه‌تی مامۆستای زانستگای هێلـسینكی و
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵ ناس هیوا مسته‌فایی راپۆرتێكی تێر و ته‌سه‌لیان له سه‌ر
بارودۆخی ژیانی مناڵانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌تایبه‌ت كوردستان پێشكه‌شی
به‌شدارانیان كرد.
په‌یامی هاوده‌نگی
و پیروزبایی ئه‌م رێكخراوانه‌ی خواره‌وه راگه‌یه‌ندرا:
-- كومیته‌ی
كارگێری مناڵ پارێزانی كوردستان كۆمه‌ك.
-- كۆمیته‌ی
به‌ره‌و ریفراندوم.
-- كۆمه‌ڵه‌ی
كوردی شاری ئوره‌برو.
-- پارتی
سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
-- حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران (كۆمیته‌ی سوئێد).
-- كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران (رێكخراوی ده‌ره‌وه‌ی
وڵات).
كه پێ‌زانین و سوپاسی به‌شدارانیان پێشكه‌ش كرا.
له لایه‌ن به‌شدارانی كۆنگره ئه‌م بریارانه‌ی خواره‌وه په‌سه‌ند كران:
بریار درا ئه‌ندامانی پاڵیودراوی كومیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر له شاره‌كانی سوئێد بۆ
په‌ره‌ستاندنی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه و ئاگاداری له‌سه‌ر ژیانی مناڵانی
رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆبونه‌وه ده‌گه‌ڵ خه‌لك بكه‌ن.
بریار درا
به‌ێانیه‌یك له لایه‌ن كۆنگره‌وه ده‌ربكرێت.
بریار درا
ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌ر له بۆنه جیاوازه‌كاندا بۆ دابین كردنی زۆرتری
مناڵانی بێ ده‌ره‌تان حه‌ول بده‌ن.
بریار درا لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندی نێوان مناڵان و مناڵ پارێزان گه‌رم
و گوڕتر و پته‌و تر بكات.
بریار درا بۆ ناساندنی (ك ز ك) ده‌گه‌ڵ رێكخراوه دیموكراتێه‌كانی كورد و به‌یانی
په‌یوه‌ندی چالاكانه‌تر بگیردرێ
بریار درا نێوی رێكخراوه‌كه وه‌ك خۆی بمێنیته‌وه
هه‌ڵبژاردن:
ناوه‌كانی خواره‌وه وه‌ك ڵێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری به ده‌نگی تێكرایی دیاری كران.
1. فه‌ره‌یدوون دانیشوه‌ر
2. عومه‌ر عه‌سری
3. شلـێر ئاریا
4. سازان
5. مه‌سعوود شمسی
6. ئه‌ڵماس حیشمه‌تی
7. جه‌عفه‌ر تیكان ته‌په
8. هیوا مسته‌فایی
9. دوكتور محمد ره‌حیمی.
ئه‌م به‌رێزانه‌ش وه‌ك Revisor هه‌ڵبژێردران:
ئه‌میر قازی و دوكتور خالید تیكان ته‌په.
له كۆبونه‌وه‌ی
ڵێژنه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری دا شلـێر ئاریا و فه‌ریدوون دانیشوه‌ر
وه‌ك به‌رپرسی ماڵی، مه‌سعوود شه‌مسی وه‌ك به‌رپرسی ماڵپه‌ر و جه‌عفه‌رتیكان
ته‌په وه‌ك به‌رپرسی كۆمه‌ڵه‌ی زارۆك په‌روه‌ران دیاری كران.
كۆنگره‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی زارۆك په‌روه‌رانی كوردسترن 01-4-2004
.