| |
............................................................. |
| |
ئامانج |
|
2007-09-04 |
كومه‌ڵه‌ی زارۆك په‌روه‌رانی كوردستان رێكخراوه‌ێكی منداڵ پارێز‌ه كه له سه‌ر‌ه‌تای مانگی مه‌ی سالی 2002 له سوئید دامه‌زراوه كۆمه‌ڵه‌ی زارۆك په‌روه‌رانی كوردستان رێكخراوه‌ێكی دیموكراتیكه و سه‌ر به هیچ حیزب و لایه‌نێكی سیاسی نیه. ئه‌م رێكخراوه‌یه خۆی له چوارچێوه‌ی كۆنوانسیونی مافی منداڵانی نه‌ته‌وه ێكگرتوه‌كاندا د‌ه‌بینێته‌وه و به پێی توانا خۆی ته‌رخان كردوه بۆ یارمه‌تیدان به منداڵانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆمه‌ڵه‌ی زارۆك په‌روه‌رانی كوردستان پشت ئه‌ستوره به یارمه‌تی پشتیوانانی و هه‌وڵ ئه‌دا به یارمه‌تیدانی مانگانه‌ی ده دۆلار بۆ هه‌ر منداڵێكی هه‌ژار به مه‌به‌ستی پاراستنیان له ئاكامه‌كانی ده‌ستته‌نگی و دابینكردنی ده‌رفه‌ت بۆ ده‌رس خوێندن |
|
| |
............................................................. |
|
رێز گرتن |
|
2007-10-08 |
شه‌یدا كیژۆله‌ێكی تازه‌لاوی هه‌ژاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه كه زۆر ده‌میك بوو به هۆی ناله‌باری په‌نجه‌كانی ده‌ستێوه هه‌ستی به غه‌مێكی زۆر ئه‌كرد. هه‌مو ساتێك له كۆڵان و مه‌كته‌ب دووره‌پارێز له منداڵانی تر ده‌سته‌كانی ئه‌شارده‌وه. دوای هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له خه‌سته‌خانه، كاتێك پرسیاری لێكرا: ئێستا چۆنی؟ به پێكه‌نینه‌وه وتی ئیتر چیدی په‌نچه‌كانم ناشارمه‌وه.
جێگای سرنجه كه كاك ره‌سووڵی ئاریا خه‌رجی خه‌سته‌خانه‌ی شه‌یدای وه‌ئه‌ستۆ گرتبوو. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ئه‌م به‌رێزه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌ركی خه‌رجی مانگانه‌ی ده‌رس و مه‌كته‌بی یازده مناڵی هه‌ژاری تریان له رێگای ئه‌م رێكخراوه‌یه له‌سه‌ر شانه.
كۆمه‌ڵه‌ی زارۆك په‌روه‌رانی كوردستان به‌م بۆنه‌وه رێز و حورمه‌تی خۆی ئاراسته‌ی كاك ره‌سووڵی ئاریا و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ئه‌كات و ئاواتی له‌ش ساغی و سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازیت.
|
|
|